دەربارەی ئێمە

کتێبی پیرۆزی مەسیحی بۆمان باس دەکات هەم بە مێژوو و هەم بە پێشبینی. پێمان دەڵێت کە پێشتر چی ڕوویداوە وە بەم زووانە چی ڕوودەدات. لە پێشبینییەکی ڕاچڵەکێندا ڕەنگە دوا پەیامی هۆشداری پێش لەناوچوونی جیهان بخوێنینەوە.

ئەم پەیامە ئاگادارکردنەوەیە کە لەلایەن سێ فریشتەکەوە لە ئاشکراکردن ١٤دا ڕوون کراوەتەوە، لە سێ بەشدا پێکهاتووە. هەریەکێک لەم هۆشداریانە گرینگن بۆ ئەوەی هەموو جیهان بیبیستێت.

  • فریشتەی یەکەم پێمان دەڵێت خودای دروستکەر بپەرستین، ئەو خودایەی کە ئاسمان و زەوی و دەریای دروستکردووە. پێویستە ئێمە دروستکەرەکە بپەرستین چونکە ساتی حوکمەکەی گەیشتووە. فریشتەی یەکەم پێمان دەڵێت کە چۆن دەتوانین ئەم خودایە بناسین و ئامادە بین بۆ تێپەڕبوون بەو حوکمدا.

  • فریشتەی دووەم لە کاتی کۆتاییدا ئاگادارمان دەکاتەوە لە هەڵگەڕانەوەی خواناسی. پێمان وتراوە کە لە پەیڕەوی ئاینییەکان کە ڕێز لە خودای دروستکەر و ووشە دابەزیوەکەی ناگرن، 'بێنە دەرەوە'.

  • فریشتەی سێیەم ئاگادارمان دەکاتەوە کە خراپەکار لە ڕێگەی پەیڕەوی ئایینی لادەرەوە کاردەکات بۆ دروستکردنی یەک هێرشی کۆتایی دژی خودای دروستکەر و گەلەکەی. ''نیشانە''یەک لەسەر ئەو کەسانە دادەنرێت کە شوێن خراپەکارەکە دەکەون وە ئەوانەی کە بە ڕاستگۆیی لەگەڵ خودا دەمێننەوە ئەوا دەچەوسێندرێنەوە. بەڵام خودا حوکمەکانی خۆی بەسەر ئەو کەسانەدا دادەدات کە ئەم نیشانە خراپەیان هەیە. گەلەکەی کە خاوەن باوەڕ و گوێڕایەڵیین، لە وێرانەکانی هەسارەیەکی مەرگدار ڕزگاریان دەبێت. ئەوان لەگەڵ خودا دەچنە ئاسمان و سەیری ئەوە دەکەن کاتێ جیهان بە کامڵی ڕەسەنی خۆیەوە دروست دەکاتەوە.

خۆت تۆمار بکە بۆ هەواڵنامەکانمان

یەکەم کەس بە بۆ ئەوەی بزانێت کەی بڵاوکراوەی نوێ بەردەست دەبێت!

newsletter-cover