چۆن بۆ خۆت بیربکەیتەوە

چۆن بۆ خۆت بیربکەیتەوە

پوختە

پێغەمبەرانی خودا پێشبینی هێزێکی ئایینی مەترسیداریان کردووە کە بە ئاماژەی هێمادار بە ناوی "بابل" وەسف کراوە. بە گوێرەی پێشبینیەکان، ئەم هێزە هەوڵ دەدات کێشمان بکات و لە خشتەمان ببات بۆ خوا پەرستنێکی هەڵە. تاکە ڕێگەیەک کە دەتوانین پارێزراوی تێدا بدۆزینەوە ئەوەیە کە بیر لە خۆمان بکەینەوە و پاراستنی ئەمەکداری بۆ ووشەی دابەزیووی خوداوەند. ئەم نامیلکەیە پێمان دەڵێت کە چۆن مێشکمان ڕاهێنان پێ بکەین بۆ ئەوەی لە کاتی تەنگو چەڵەماکانی جیهانیدا باوەڕدارێکی ژیر و بیرمەند بین.

جۆر

Tract

بڵاوکەرەوە

Sharing Hope Publications

بەردەستە لە

43 زمانەکان

لاپەڕەکان

6

دابەزاندن

ئێمە تازە دوای گەشتێکی دوور و درێژ گەیشتینە لوتکەی گونونگ داتوک. لەگەڵ هاوڕێ نوێیەکەم، ئادزاک، دانیشتم بۆئەوەی چێژ لە دیمەنەکە وەربگرین. زۆری نەخایاند گفتوگۆکەمان ڕووی لە بابەتی ئایینی کرد.

ئەدزاک دەیگووت ”من بیرمەندێکی ئازادم.“ ”من تێڕوانینی خۆمم هەیە سەبارەت بە جیهان.“

وەڵامم دایەوە: ”ئاه بەڵێ.“ ”بیستوومە کە زۆرێک لە گەنجانی مالیزیا خۆیان وەک بیرمەندی ئازاد دەناسێنن.“

ئەدزاک پێکەنی. ”ئێمە دەبێت بۆ خۆمان بیر بکەینەوە. ئەگەر نا بە پێچەوانەوە سەرلێشێواویەکی زۆر هەیە. ئەمە تۆ شێت دەکات.“

پرسیم، ”بەڵام چی دەربارەی ئەوەی کاتێک دەچیتە ماڵەوە؟“ ”لێرە لە مالیزیا زۆرێک لە گەنجان خۆیان بە بیرمەندی ئازاد ناودەبەن، بەڵام لە ماڵەوە چاوەڕوان دەکرێ بەشداری لە نەریتی ئیسلامی یان بودایی بکات. ئایا چی بە دایک و باوکت دەڵێیت؟“

ئادزاک وەڵامی دایەوە: ”من پێیان ناڵێم. ”من تەنها لەگەڵ ئەوەی ئەوان دەیانەوێت دەڕۆم. وە من دەتوانم بە ئازادی بیربکەمەوە، بەڵام دەبێت بۆ خۆم بیپارێزم.“

ئایا بیرکردنەوەی ئازاد گرینگە؟

لە هەندێک ناوچەی جیهاندا، هەبوونی باوەڕێکی هەڵە دەتوانێت ببێتە هۆی دوورخستنەوەت لە کۆمەڵگاکەت، لە کارەکەت دووربخرێتەوە، یان تەنانەت بکوژرێت. بیرکردنەوە بۆ خۆت دەکرێت مەترسیدار بێت. بەڵام ئایا ئەمە گرینگە؟

جیهانی ئێمە پڕە لە بیرۆکەی باش و بیرۆکەی خراپ. یەکێک لە ڕێگا گرنگەکان بۆ بژارکردنی چاکەکان لە خراپەکان ئەوەیە کە بیریان لێبکەینەوە و دەربارەیان گفتوگۆ بکەین. ئەگەر شتێکی گرانبەها بکڕیت وەک زێڕ، زەعفەران، یان ئایفۆن وە ڕاستەوخۆ پارەکەی نەدەدەیت و بیبەیتەوە ماڵەوە. ئەوا تۆ پشکنینت بۆ دەکرد و بەراوردیان دەکەیت لەگەڵ بەرهەمەکانی ڕکابەرەکان بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە بەڕاستی باشترین کوالیتی بەدەست دەهێنیت. دەبێ بەهەمان شێوەش مامەڵە لەگەڵ بیرۆکەکاندا بکرێت.

لە جیهاندا سەرلێشێواوی زۆر هەیە، کاتێک خەڵک هەوڵدەدەن بیرۆکە سەرلێشێواوەکانی خۆیان بەسەر کۆمەڵگادا بسەپێنن، خراپتر دەبێت. با پێتان بڵێم دەربارەی پێشبینیەکی زۆر گرنگ. لە کتێبێکی زۆر کۆندا بە ناوی ”ئاشکراکردنی عیسای مەسیح“، پێشبینییەک باس لەو کەسانە دەکات کە هەوڵدەدەن تێڕوانینە ئاینییە سەرلێشێواوەکانیان بە زۆر بسەپێنن بەسەر کەسانی دیکە. ئایەتەکە دەفەرمووێت، ”کەوت بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەوتەوکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسیەکەی بخۆنەوە“ (ئاشکراکردن٨:١٤).

ئەم وشە هێمایانە تێگەیشتن لێان قورس نییە. بابل شارێکی کۆنی بەناوبانگ بوو، بەڵام ناوەکەی بە واتای ”سەرلێشێواوی“ دێت. ئەم شارە ”کەوتووە“، نەک لەبەر ئەوەی سەری لێ شێواوە بەڵکو لەبەر ئەوەی نایەوێت سەرلێشێواوییەکەی بەجێبهێڵێت. ئەو گەلان ڕادەکێشێت بۆ ئەوەی پەیوەست بن بە زینا ڕۆحییەکەیەوە-واتە خیانەت لە خودا دەکات بە تێکەڵکردنی پەرستنی درۆ و ڕاست. ئەم بیرۆکە درۆینانە ئاسایی دەکرێنەوە و قبوڵ دەکرێن. ئەم پێشبینییە دەربارەی ”بابل“ ئاماژە بە کیانێکی جیهانی ڕۆحی دەکات کە نەک تەنها هەڵەی ڕۆحی ئاسایی دەکاتەوە بەڵکو لە سەرەنجامدا هەوڵ دەدات ئەم هەڵە ڕۆحیانە بەسەر ئەم خەڵکانە بسەپێنێت کە دەستیان گرتوە بە ڕاستی.

سرووشی عیسای مەسیح پێشبینی کردبوو کە ئەمە لە ڕۆژگاری ئێمەدا ڕووبدات. ڕەنگە پێشتر بینیبێتت کە ئەمە ڕوودەدات. ئایا کەسانێک هەن بە بیرۆکەی درۆ نوێنەرایەتی خودا بکەن؟ ئایا لە ویژدانتدا هەستت بە نائاسودەیی کردووە؟

بەڵێ هەر لەبەر ئەمەشە کە بیرکردنەوەی ئازاد گرنگە.

چۆن بۆ خۆت بیربکەیتەوە

زۆربەی خەڵک بە پەیڕەوکردنی ئایینی کۆمەڵگاکەیان ڕازین. بیر لە بیروباوەڕەکانیان ناکەنەوە. بەڵکوو شوێنی نەریتە ئاینیەکان کەوتوون کە هیچ مانایەکیان نیە و زیانیان زیاترە وەک لە سودیان. هەندێ جار تەنانەت سەرکردە ئاینییەکانیش، کە بڕیارە ڕێگای خودامان پیشان بدەن، خۆیان پڕن لە گومڕایی.

چۆن دەتوانین ڕاستیەکان بدۆزینەوە؟ من پێشنیار دەکەم کە ئێمە باوەڕ بە پێغەمبەران بکەین. بۆچێ؟ سێ هۆکار هەیە:

١. پێغەمبەران زانیاریەکی سەرسوڕهێنەر لەسەر داهاتوو نیشان دەدەن. پێغەمبەر دانیال پێشبینی ڕاپەڕێنی ئەوروپای کرد بۆ پێگەی مێژوویی خۆی کە داگیرکردنی جیهانە. عیسای مەسیح پێشبینی وێرانبوونی ئۆرشەلیمی لە ساڵی ٧٠ی زایینی کردووە. پێغەمبەر موسا پێشبینی مێژووی ئیسماعیلی کردووە تا کۆتایی زەمان.

٢. پێغەمبەران زانیارییەکی زانستی سەرسوڕهێنەر لەسەر تەندروستی نیشان دەدەن. پێغەمبەر موسا کە نزیکەی ٣٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، کەرەنتینە و فڕێدانی ئاوەڕۆی پیس و ئاو پاککردنەوە و بنەماکانی تەعقیمکردنی ڕوون کردووەتەوە. دروستکراوی ئاژەڵی دابەش کرد بەسەر پاک و ناپاکدا. وە پێی گوتین کاتێک گۆشتی پاک دەخۆین خوێن و چەوریەکەی نەخۆین. ئێستاش ئەوانەی پابەندی یاساکانی خۆراک و تەندروستی ئەون، ١٥ ساڵ زیاتر لە دانیشتوانی گشتی دەژین.

٣. خودا وەڵامی نزای ئەو باوەڕدارانە دەداتەوە کە متمانەیان پێی هەیە و باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانی هەیە.

نووسینەکانی پێغەمبەران پڕن لە ڕێنمایی بەڵام بۆ ئەوەی سوودیان لێ ببینین، دەبێت فێربین بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانەمان هەبێت بۆ ئەوەی بیروباوەڕەکانمان تاقی بکەینەوە و بەڵگەکان بۆ باوەڕەکەمان بپشکنین. بیرکردنەوە بەشێکی گرنگی ئایینی ڕاستەقینەیە.

ئێستا، چی ڕوودەدات کاتێک لێکۆڵینەوە لە هەڵەیەک دەکەین؟ لەوانەیە لە سەرەتادا ڕاست دەرکەوێت. بەڵام لەگەڵ گەڕان بەدوای بەڵگەدا، دەست دەکەین بە بینینی کێشە لەگەڵ بیرۆکەکەدا.

ڕاستی تەنها پێچەوانەکەیە. ئەمە هەرگیز هیچ لەدەست نادات کاتێک بە وردی پشکنینی بۆ دەکرێت. تا زیاتر لێکۆڵینەوە بکەین، ڕاستی زیاتر دەبینین.

پێویستە باوەڕداران ژیرترین کەسی جیهان بن چونکە خودا ڕێنمایمان دەکات بە ڕێگەی دانایی. ئەگەر خۆت لە دۆخێکدا بینیەوە کە ڕێگەت پێنەدراوە بە ئازادی بیربکەیتەوە یان پرسیار بکەیت، ئەوا ئەمە لە خوداوە نییە. خودا بانگهێشتی لێکۆڵینەوەی وردمان دەکات چونکە ڕاستی ئەوەندە بەهێزە کە دەتوانێت بەرگەی لێکۆڵینەوە بگرێت. بەڵام بابل بە داخستنی دەرگای هەوڵی فیکرییەوە دەتخەڵەتێنێتە ناو درۆ و هەر لە گومڕایی دەتهێڵێتەوە.

ئەگەر ئەوەندە سەر لێشێواو بوویتە و هەست دەکەیت لە بابلیت، ئەوا وەرە دەرەوە! وەرە سەر ڕێگای دانایی خودا. بۆ خۆت بیر بکەرەوە و پرسیاری ورد بکە. بێ ئومێد نابیت.

ئایا حەز دەکەیت زیاتر دەربارەی ئاشکراکردنی عیسای مەسیح بزانیت؟ تکایە لە ڕێگەی زانیارییەکانی پشتەوەی ئەم پەڕەیە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

.Copyright © 2023 by Sharing Hope Publications
کارەکان دەکرێن چاپ و هاوبەشی پێ بکرێت بۆ مەبەستی نابازرگانی بەبێ مۆڵەت. ئایەتەکان لە کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندارد™ وەرگیراوە.‎ مافی چاپکردن پارێزراوە©٢٠٢٠،٢٠١٦، ٢٠١١،١٩٩٨ .Biblica Inc بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکار هاتووە. هەموو مافەکانی پارێزراوە.

خۆت تۆمار بکە بۆ هەواڵنامەکانمان

یەکەم کەس بە بۆ ئەوەی بزانێت کەی بڵاوکراوەی نوێ بەردەست دەبێت!

newsletter-cover