
لە جیهانێکی بێ ئارمدا پشوو بدە
پوختە
ناڕەحەتی و زۆر کارکردن خەڵکێکی زۆر دەهێنێتە گۆڕ بەر لە کاتی خۆیان. بەڵام لە کاتی دروستکردندا خودا چارەسەرێکی بۆ کێشەی ناڕەحەتی و فشار نەخشەساز کردووە، ئەویش: ڕۆژێک بۆ پشوودان. ئەم ڕۆژە پیرۆزە وەک نیعمەتێک داڕێژرابوو بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن لە کارەکانیان پشوو بدەن و کات لەگەڵ خودا بەسەر بەرن. بەداخەوە، هەرچەندە خودا فەرمانی بە خەڵک کردووە کە یادی ئەم ڕۆژە بکەنەوە، بەڵام زۆربەیان ئەم ڕۆژە تایبەتەیان لەبیر کردووە و تەنانەت زۆر کەسیش ئەو درووستکەرەیان لەبیر کردووە کە ئەمەی پێ بەخشیون.
جۆر
Tract
بڵاوکەرەوە
Sharing Hope Publications
بەردەستە لە
43 زمانەکان
لاپەڕەکان
6
میتا دوران گیانی لە دەست دا. کچێکی ئەندەنوسی تەمەن ٢٤ ساڵ کە کاری نووسینی ڕیکلامە بازرگانیەکانی دەکرد بە شیوەیەکی کتوپڕ بەسەر مێزەکەیدا کەوتبوو و گیانی سپاردبوو.چی ڕوویدابوو؟
میتا لە دەزگایەکی ڕیکلام کاری دەکرد کە چاوەڕوانییەکان زۆر بوون و باری کارەکە قورس بوو. بەر لە مردنی، لەبارەی ماندوێتییەکەیەوە لە سۆشیال میدیادا کۆمێنتێکی کرد و وتی: ”ئەمشەو، بۆ هەشتەمین ڕۆژ لەسەریەک کلیلی ئۆفیسەکە هەڵدەگرم... من هیچ ژیانێکم نیە.“
ئەو زۆر پشتی بە خواردنەوەی کافاین کراتینگ داینگ بەستبوو کە جۆری خواردنەوەی ووزە بەخشی ڕێد بۆڵی ئاسیایە. دوا کۆمێنتی ئەو کاتێ لەسەر ئەنتەرنێت ئەوە بوو کە وتی، ”٣٠ کاتژمێر کارکردن وە هێشتاش بەهێزم.“ پاشان لەسەر مێزەکەی کەوت و هەرگیز لە هەڵنەستایەوە.
چی ڕوویدا؟ میتا بەهۆی زۆر کارکردنەوە مرد. ئەمڕۆ زۆرێک لە ئێمە خشتەی کارکردنمان پڕە لە سەرقاڵی. کۆمەڵگا هانمان دەدات کە زیاتر کار بکەین و زیاتر داهات کۆبکەینەوە وە زیاترشت بکڕین. ئێمە بەدەست فشار و خەوزڕان و گوشاری دەروونییەوە دەناڵێنین.
لەوانەیە ئێمە وەک میتا دوران خۆمان نەکوژین، بەڵام دەکرێت ژیان بارگرانییەکی قورس بێت. ئایا ئەمە ئەوەیە کە خودا بۆ ئێمە مەبەستی بووە؟ ئەو بەخشەری ئاشتییە. کاتێک بە خۆمان زیاد لە پێویست کار دەکەین، ئایا هەست بە ئارامی دەکەین؟ بێگومان نەخێر!
ئەگەر ئێمە زۆر شەکەت بووین. دەبێت ئەوە بێت کە ئێمە شتێک لەبیر دەکەین کە خودا دەیەوێت لەبیرمان بێت. بابزانین دەربارەی پشوودان چی فەرمووە.
لێدانی دوگمەی ”وەستان“
خودا بەخشندەترین و میهرەبانترینە. خودا دەیزانی کە مرۆڤ پێویستی بە کاتی پشوو هەیە بۆ پڕکردنەوەی وزەی جەستەیی و دەروونی و ڕۆحی وەک مۆبایل یان کۆمپیوتەری لاپتۆپ. بۆیە پێغەمبەر موسا ڕاسپاردەی خودای تۆمار کردووە:
ڕۆژی شەممەتان لە یاد بێت، بۆ ئەوەی پیرۆزی بکەن. شەش ڕۆژ کاربکە و هەموو کارەکانت ئەنجام بدە، بەڵام ڕۆژی حەوتەم کە شەممەیە هی یەزدانی پەروەردگارتە. لەم ڕۆژەدا هیچ کارێک مەکەن (لە بەشی یەکەمی کتێبی پیرۆزەوە کە بە تەورات ناسراوە: دەرچوون١٠:٢٠-٨).
ئەم شەریعەتە نەگۆڕەی کە خودا پێمان دەفەرمووێت ڕۆژی حەوتەممان لە یاد بێت، کە ڕۆژی شەممەیە. بەپێی زۆرێک لە زمانەکانی جیهان ئەم حەوتەمین ڕۆژە کە تایبەتە بە پشوودان پێی دەوترێت ”ساباث“، کە ڕۆژی شەممەیە. بۆچی خودا فەرمانی بە ئێمە کردووە کە ئەو ڕۆژەمان لە یاد بێت؟ چونکە دەزانێت لەبیرچوونەوە کێشەیەکی بەردەوام بووە لەگەڵ مرۆڤایەتیدا، لە ئادەمەوە دەستی پێکردووە. نابێت فەرمانەکانی خودا لەبیر بکەین، چونکە تەنها کاتێک کە خودا و فەرمانەکانیمان لە یادە ئەو کاتەیە کە بە ڕێگای ڕاستدا دەڕۆین.
بەڵام بۆچی ساباث تایبەتە؟ خودا پێـمان دەفەرمووێت،
چونکە یەزدان لە ماوەی شەش ڕۆژدا ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی لەناویاندا دروستکردووە و لە ڕۆژی حەوتەمدا پشووی دا. بۆیە یەزدان ڕۆژی شەممەی بەرەکەتدار کرد و پیرۆزی کرد (دەرچوون٢٠: ١١).
ڕۆژی شەممە بیرخستنەوەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی بزانین کە خودا دروستکەرە. هەندێک کەس ڕەخنە دەگرن بەو پێیەی خودا ماندوو نابێت، پێویستی بە پشوودان نابێت لە ڕۆژی حەوتەمدا. بەڵام خودا لە ماندوێتی پشووی نەدا؛ ئەو کارە داهێنەرەکانی خۆی وەستاند تا بتوانێت کاتێکی پیرۆز بۆ پشوودانمان دابینبکات.
خودا بینی کە ڕۆژێکی پشوو بۆ مرۆڤایەتی باشە. ڕۆژی حەوتەمی کردە شەممە، واتە پشوودان یان وەستان. بەم شێوەیە ڕۆژی حەوتەمی هەموو هەفتەیەک ڕۆژێکی تایبەتە بۆ لێدانی دوگمەی ”وەستان.“ ئێمە پێویستە بۆ ماوەی ڕؤژێکی تەواو پشوو بدەین لە کار و چالاکیە دوونیاییەکان، بۆ یادکردنەوەو پەرستنی خودا.
ئایا زۆر ناوازە نابێت ئەگەر سەرۆکەکەت یان پڕۆفیسۆرەکەت فەرمانت پێبکات زیاتر پشوو بدەیت؟ لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە ڕێک ئەوەیە کە خودا فەرمانی پێکردووە! سوپاس بۆ خواداوەند! بەڕاستی ئەو میهرەبانە!
پیرۆز ڕاگرتنی ڕۆژی خودا
ڕۆژی شەممە ڕۆژێکی پیرۆزی گشتگیرە بۆ هەموو مرۆڤەکانی جیهان. زۆر پێش ئەوەی جولەکەکان، مەسیحییەکان، موسڵمانان، بوداییەکان، یان هیندۆسەکان بوونیان هەبێت، لەلایەن باوەڕدارانی یەکتاپەرستەوە کە باوەڕیان بە یەک خودایی و دروستکەری ڕاستەقینە هەبوو پارێزراو بوو. لە ڕاستیدا، کاتێک جیهان دروست کرا، ئەم ڕۆژە بە هەموو مرۆڤایەتی درا. ئادەم و حەوا ڕۆژی شەممەیان پاراست، خوداش هەرگیز مۆڵەتی پێنەداوین ئەوە لە بیر بکەین کە پێی فەرمووینە لە یادمان بێت.
بەداخەوە زۆرجار ڕۆژی شەممە لەبیر کراوە. پێغەمبەران جولەکەکانی کۆنیان ئاگادار کردەوە کە خودا وێرانکارییان بەسەردا دەهێنێت ئەگەر ڕۆژی شەممە لەبیر بکەن. ئەوان گوێیان بە ئاگادارکردنەوەکە نەدا، بۆیە ئۆرشەلیم وێران کرا و خێزانەکانیان بوون بە دیل. هەروەها مەسیحیەکان ڕۆژی شەممەیان لەبیر کرد بە گۆڕینی ڕۆژی پیرۆزیان بۆ یەکشەممە بە پێچەوانەی فەرمانەکانی خودا. موسڵمانان لە ڕۆژی هەینی نوێژ دەکەن بەڵام لەبیریان چووە کە دەبێت لە ڕۆژی حەوتەمدا پشوو بدەین بۆ ئەوەی بژین بە گوێڕایەڵبوونی تەواوەتی لە درووستکەردا.
بۆ وا دیارە وەک ئەوەی هەموو جیهانەکەمان ئەم ڕۆژە گرنگە لەبیر دەکات؟ ئایا هۆکارێکی خراپترهەیە بۆ ئەم لەبیرکردنە بەربڵاوە؟
عیسای مەسیح ئاگاداری کردینەوە لە هاتنی هێزێکی جیهانی کە شەیتان بەکاری دەهێنێت بۆ دوورخستنەوەی مێشکمان لە دروستکەرمان. ملیۆنان کەس فریو دەدرێن بە پەرستش لە شەممەیەکی هەڵەدا. ئەگەر شەیتان بتوانێت وامان لێبکات ڕۆژی دروستکەر لەبیر بکەین، ئەوا شەیتان هیوا بەوەش دەخوازێت کە خودی دروستکەر لەبیر بکەین. بەڵام کاتێک شەممەی ڕاستەقینە دەپارێزین، دڵسۆزی خۆمان بۆ دروستکەرمان نیشان دەدەین و چێژ لە دیاری پشوودان و حەسانەوە و ئارامی وەردەگرین.
چوونە نێو حەسانەوەی خودا.
پێغەمبەر موسا نووسیویەتی ”کە یەزدان ڕۆژی حەوتەمی بەرەکەتدار کرد“ (پەیدابوون ٢: ٣). ئایا تۆ شەکەت و ماندوو بوویتە؟ لە ناو ڕۆژی شەممەدا بەرەکەت هەن!
میتا دوران، نووسەری ڕیکلامە بازرگانیەکان لە ئەندەنوسیا، بەهۆی زیادەڕۆیی لە کارکردنەوە مرد. بەڵام پێویست ناکات تۆ وابکەیت. خودا بانگهێشتت دەکات بۆ ئەوەی هەموو هەفتەیەک لە ماندووبوونەکانت پشوو بدەیت و چێژ لە بەرەکەتەکانی ڕۆژی شەممە وەربگریت.
ئەگەر حەزدەکەیت زیاتر بزانیت کە خودا چۆن پشوو و ئارامی و شیفامان پێدەبەخشێت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لەسەر زانیارییەکانی پشتەوەی ئەم پەڕەیە.
.Copyright © 2023 by Sharing Hope Publicationsکارەکان دەکرێن چاپ و هاوبەشی پێ بکرێت بۆ مەبەستی نابازرگانی بەبێ مۆڵەت. ئایەتەکان لە کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندارد* وەرگیراوە. مافی چاپکردن پارێزراوە)٢٠٢٠،٢٠١٦، ٢٠١١،١٩٩٨ .Biblica Inc بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکار هاتووە. هەموو مافەکانی پارێزراوە.
خۆت تۆمار بکە بۆ هەواڵنامەکانمان
یەکەم کەس بە بۆ ئەوەی بزانێت کەی بڵاوکراوەی نوێ بەردەست دەبێت!

گوێگرانت بدۆزەرەوە
بڵاوکراوە تایبەتەکان
© 2023 Sharing Hope Publications