تامەزرۆبوونی بەزەیی

تامەزرۆبوونی بەزەیی

پوختە

بەزەیی خودا لە چی دەچێت؟ ئایا تەنها دەفەرمووێت: "لێت خۆش دەبم"، یان جێگرەوەیەک بۆ پاککردنەوەی تۆمارە شەرمەزارکەرەکەمان دابین دەکات؟ ئەم نامیلکەیە باس لە چیڕۆکێکی ڕەسەن دەکات بۆ یارمەتیدان لە ڕوونکردنەوەی پێویستی و مانای قوربانیدانی جێگرەوە. خوێنەران هیوایەک دەدۆزنەوە لەوەی بزانن کە بکرێت گوناهەکەیان ببەخشرێت و شەرمەزاریەکانیان بسڕدرێتەوە.

جۆر

Tract

بڵاوکەرەوە

Sharing Hope Publications

بەردەستە لە

43 زمانەکان

لاپەڕەکان

6

دابەزاندن

فاتیمە لە هەموو ڕۆژەکانی جەژنی قوربان تەنیا بوو، هەستی دەکرد تەنیایەکەی زیاترە لەوەی کە بەرگەی بگرێت. تاکە هەڵەی ئەو بریتی بوو لە تەنهاییەکەی، مەگەر وا نەبوو؟

فاتیمە بیری کەوتەوەو کە چەندە بە توندی لەگەڵ باوکیدا دەمەقاڵەی کردبوو سەبارەت بە هاوسەرگیریکردن لەگەڵ ئەحمەدا. ئەو گەنج بوو بەڵام کەوتبویە داوی خۆشەویستی. باوکی چۆن دەتوانێت بڵێت نەخێر؟ کاتێک ڕایکرد بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەحمەدا بکات، باوکی وتی نابێت هەرگیز بگەڕێتەوە.

ئەو پێی وابوو کە بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئەحمەدەوە دەتوانێت بەرگەی ئەو شەرمەزارییە بگرێت. بەڵام زۆری نەخایاند، ناچار بوو دان بەوەدا بنێت کە باوکی ڕاستی کردووە. ئەحمەد ئەو پیاوە نەبوو کە پێی وابوو کەوتۆتە داوی خۆشەویستی لەگەڵیدا. ئەو جێی هێشت بۆ ژنێکی تر.

فاتیمە هەستی بە شەرمەزاری خۆی کرد. ئەو گەیشتە ئەو بڕوایەی کە ڕووبەڕووی دادپەروەری بۆتەوە وە باجی ئەو کارانە دەدات کە کردوویەتی . ئەو بە باشی لە دادپەروەری تێگەیشت. بەڵام ئای چەند دڵی تامەزرۆی بەزەیی بوو!

بەخشندە و میهرەبان

ئەگەر ڕاستگۆ بین، هەموومان هەڵەمان کردووە وە ئامۆژگاری باش و هەستی ناخمان کە چی ڕاستە پشتگوێ خستووە. ئێمە کەسانی ترمان زویر کردووە. ئەوانی تریش ئێمەیان زویر کردووە. کۆمەڵگاکانمان لە کەسانێک پێکهاتوون کە هەڵە دەکەن. وە چەند سەختە لە خۆمان و لە خۆمان و لە یەکتری خۆشبین!

ئایا هیچ بەزەیێک هەیە بۆ هەڵەکانمان؟

بیر لەوە بکەرەوە کە تۆ چەند جار دەستەواژەی سادەی ”بسم الله الرحمن الرحیم“ ”بە ناوی خودای هەرە میهرەبان و بەبەزەیی“ دووبارە کردۆتەوە. چ شتێک زۆر تایبەتە دەربارەی بەزەیی؟

ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە کۆمەڵگاکانمان و دڵەکانمان زۆر پێویستیان بە بەزەیی بێت.

میهرەبانی: ڕێگای باشترەکە

چەند ساڵێک لەمەوبەر کەسێک بە ناوی عەبدولڕەحمان لەگەڵ کەریمی دراوسێکەی شەڕی کردوو وە کوشتی. ژیان بۆ هەردوو بنەماڵەکە لەم گوندە بچووکە میسرییە وەستا. خێزانی کەریم بەدوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەڕان، لە کاتێکدا بنەماڵەی عەبدولڕەحمان بە ترسەوە هەوڵیان دا بیپارێزن. عەبدولڕەحمان نەیدەویست ماوەی تۆڵەسەندنەوەکە بەردەوام بێت. دواتر ئەو ڕاوێژی بە ڕیش سپیانی گوندەکە کرد، ئەوانیش ڕێوڕەسمی کفنی مردنیان پێشنیار کرد.

عەبدولڕەحمان کفنی سپی ناشتنی خۆی هێنا و چەقۆیەکی لەسەر دانا. ئەو ڕۆیشت بۆ ئەوەی لە بازاڕدا چاوی بە خێزانی کەریم بکەوێت، لە کاتێکدا هەموو گوندەکە سەیری ئەوانی دەکرد. عەبدولڕەحمان لەبەردەم حەبیب کە برای قوربانییەکە بوو کەوتە سەر ئەژنۆ و کفن و چەقۆکەی پێ بەخشی. ئەو داوای بەزەیی و ئاشتبوونەوەی کرد.

حەبیب چەقۆکەی لەسەر ملی عەبدولڕەحمان دانا. ڕیش سپیانی گوندەکە مەڕێکیان هێنا، حەبیبیش ناچار بوو بڕیاری خۆی بدات: بەزەیپێدا هاتنەوە یان تۆڵەکردنەوە؟ لە کاتێکدا چەقۆکەی لەسەر ملی عەبدولڕەحمانەوە دانا، کردەوەکانی ڕایگەیاندرا، ”ئێستا تۆ لە ژێر دەسەڵاتی مندای. هەموو چاوەکان ئەمە دەبینن، هەموو کەس دەزانێت کە من مافی ئەوەم هەیە تۆ بکوژم و توانای ئەوەشم هەیە بیکەم. بەڵام من بەزەیی و ئاشتەوایی هەڵدەبژێرم. من کۆتایی بە دوژمنایەتی خوێن دەهێنم.“

لە عەبدولڕەحمان ڕووی وەرگێڕاو و لەبری ئەوە مەڕەکەی سەربڕی. کاتێک پەلەقاژەی ئازار و توڕەیی و دادپەروەری لەلایەن ئاژەڵەکەوە هەڵمژرا، حەبیب عەبدولڕەحمانی لە باوەش گرت. ئاشتی نێوان ئەو دوو خێزانە گەڕێندرایەوە.

ئەگەر مرۆڤەکان بتوانن ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ تێکەڵکردنی دادپەروەری لەگەڵ بەزەیی، بە دڵنیاییەوە خوداش دەتوانێت هەمان شت بکات!

عیسای مەسیح: میهرەبانیەکە لەلایەن خوداوە

لە کوێ دەتوانین دەربارەی بەزەیی خودا فێربین؟ ئەمە زۆر ئاسانە. ڕەنگە بیستبێتتان کە عیسای مەسیح پێی دەوترێت ”بەزەیی“ لەلایەن خوداوە. ئەمەش بەو مانایە دێت کە بە تەواوی بەرجەستەی بەزەیی دەکات. ڕێبازی ئەو وە وانەکانی لە ئینجیلدا، ئەمە ڕێگای لێخۆشبوون و ئاشتبوونەوەیە.

عیسای مەسیح دەتوانێت ڕۆڵێکی وەها نایاب بەدیبهێنێت چونکە تاکە کەسە لەلایەن خوداوە نێردراوە کە بە تەواوی بێ گوناهە. هەموو پێغەمبەر و نێردراوێکی پیرۆز پێویستیان بە لێخۆشبوون بووە بۆ هەڵەکانیان، بەڵام عیسای مەسیح هەڵەی نەبووە. ئەو ڕاستەوخۆ بردرا بۆ ئاسمان لەبری ئەوەی چاوەڕێی ڕۆژی قیامەت بکات چونکە هەرگیز هەڵەی نەکردووە، تەنانەت هەڵەیەکی بچووکیش نەبووە.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێی دەوترێت ڕەحمەتی خودا. نموونەیەکی ڕەحمەتی پاکی پێبەخشین و فێری کردین کە چۆن ڕەحمەتی خودا وەربگرین.

چۆن عیسای مەسیح دەتوانێت یارمەتیم بدات؟

ئەمە تۆمارکراوە کە یۆحەنای لە ئاو‌هەڵکێشەر (کە بە یەحیا ناسراوە) عیسای مەسیحی لەناو خەڵکێکدا بینیوە و لە ژێر ئیلهامبەخشی خوداوە هاوار دەکات و دەفەرمووێت: ”ئەوەتا! بەرخی خودا کە گوناهی جیهان لادەبات!“ (ئینجیلی یۆحەنا ٢٩:١) عیسای مەسیح وەک ئەو مەڕە وایە کە ڕێگای ئاشتەوایی بۆ عەبدولڕەحمان دروست دروستکرد.

ئەگەر لەسەر هەڵەکانمان سزا بدرێین، ئەمە دادپەروەرییە. بەڵام عیسای مەسیح کە بە تەواوی بێ گوناهە بوو، خۆبەخشانە بەرپرسیارێتی هەڵەکانمانی لە ئەستۆ گرتبوو. کەس بە زۆری پێی نەکرد. بە ئامادەییەوە مردنی گرتە ئەستۆ بۆ ئەوەی وەڵامی داخوازی دادپەروەری بداتەوە. ئەو تاکە کەسە تەواو بێتاوان بوو کە تا ئێستا ژیاوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەی بە خۆی دا وەک مەڕەکەی چیرۆکی عەبدولڕەحمان مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. هەر لەبەر ئەمەشە، دوای ئەوەی لە پێناو ئێمەدا ئازاری چەشت، خودا بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان.

لەوانەیە تۆ لە ژیانتدا ناکۆکیت هەبێت. لەوانەیە تۆ وەک فاتیمە بیت، دەرکرابیت لە لایەن ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن. لەوانەیە لەلایەن کەسێکەوە ئازارت درابێت، یان ناوبانگت بە نادادپەروەرانە زیانی پێگەیشتبێت. ڕەنگە تۆ وەک عەبدولڕەحمان بیت، تاوانبار بیت و لە تۆڵەسەندنەوە بترسیت.

عیسای مەسیح دەتوانێت یارمەتیت بدات. دەتوانیت بە سادەیی پاڕانەوەیەکی کورت بەم شێوەیە ئەنجام بدەیت:

ئەی پەروەردگار هەرگیز ناتوانم قەرەبووی گوناهەکانم بکەمەوە. بەڵام دەزانم تۆ عیسا مەسیحت وەک ڕەحمەتت بۆ ئێمەت ناردووە. تکایە لێم خۆشبە بەهۆی ئەو کارە چاکەی کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی کردوویەتی. یارمەتیم بدە لە ڕێگای عیسای مەسیح تێبگەم تا بتوانم ڕەحمەتی تۆ لە ژیانمدا ئەزموون بکەم. ئامین.

ئەگەر حەز دەکەیت نوسخەیەک لە ئینجیل بۆخۆت بەدەست بهێنیت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لەسەر زانیارییەکانی پشتەوەی ئەم لاپەڕەیە.

.Copyright © 2023 by Sharing Hope Publications
کارەکان دەکرێن چاپ و هاوبەشی پێ بکرێت بۆ مەبەستی نابازرگانی بەبێ مۆڵەت. ئایەتەکان لە کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندارد™ وەرگیراوە.‎ مافی چاپکردن پارێزراوە©٢٠٢٠،٢٠١٦، ٢٠١١،١٩٩٨ .Biblica Inc بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکار هاتووە. هەموو مافەکانی پارێزراوە.

خۆت تۆمار بکە بۆ هەواڵنامەکانمان

یەکەم کەس بە بۆ ئەوەی بزانێت کەی بڵاوکراوەی نوێ بەردەست دەبێت!

newsletter-cover