پارێزراوی لە ڕۆحە خراپەکان

پارێزراوی لە ڕۆحە خراپەکان

پوختە

ڕۆحە خراپەکان بەهێزن، بەڵام بەهێز نین وەک عیسا مەسیح. ئەم نامیلکەیە باس لەوە دەکات کە چۆن عیسا ڕۆحە خراپەکانی لە خەڵکی ئازارچێشتوو دەرهێناوە و یارمەتیانی داوە بۆ دۆزینەوەی سارێژبوون. ئەمڕۆش ئەو دەتوانێت هەمان شت بۆ ئێمە بکات. پەرتوکەکەی هەموو ئەو شتانەمان فێر دەکات کە پێویستە بیزانین بۆ ئەوەی دوور بین لە هەراسانکردن و چەوساندنەوەی لە لایەن شەیتانەکانەوە. وە هەرەها فێرمان دەکات کە چۆن دەتوانین کە خۆمان لە فریودان بە دووربگرین لەلایەن شەیتانە فێڵبازەکانەوە بەر لە هاتنەوەی عیسا.

دابەزاندن

جنۆکەکان لە هەموو شوێنێکدا هەن. جا ناویان بنێیت ڕۆح، جنۆکە، تارمایی یان شەیتان، دەکرێت ترسناک بن. پزیشکی جادووباز و نوشتەچیەکان و مورووی چاووزار بەربڵاون، بەڵام ئایا بەڕاستی دەتوانن بمانپارێزن؟

حەز دەکەم سێ هەنگاوی سادەتان لەگەڵدا باس بکەم بۆ دۆزینەوەی خۆ پاراستن لە ڕۆحە خراپەکان بۆ ئەوەی پێویست نەکات بترسن.

خۆپاراستن لە ڕۆحە خراپەکان

پیاوەکە ڕووت بوو و هاواری دەکرد. چەندین جنۆکە چووبونە لەشی و کەس نەیدەتوانی یارمەتی بدات. خەڵکی گوندەکە هەوڵیان دا بە زنجیر بیبەستنەوە، بەڵام بە هێزێکی سەروو مرۆیی شکاندیان و ڕایکرد بۆ ئەوەی لە نێو گۆڕەکاندا بژی. ڕۆژەکانی بە گریانێکی نگبەتانە و خۆی بە بڕینی بەرد بەسەر جەستەیەوە بەسەر دەبرد.

تا گەیشتنی پیاوێک بە ناوی عیسای مەسیح.

پیاوەکە ئەوەندە کارەسات بار ببوو، کاتێک دەمی کردەوە بۆ ئەوەی داوای یارمەتی بکات، جنۆکەکە هاوارێکی کرد بەسەر عیسای مەسیحدا تا بە تەنیا جێی بهێڵێت. بەڵام عیسا بەجێی نەهێشت. عیسا دەیزانی کەوا چی ڕوودەدات. بێ ترس فەرمانی بە جنەکە کرد کە پیاوەکە بەجێبهێڵێت.

جنۆکەکە دەپاڕایەوە: ”مەمانێرە بۆ چاڵی بێ بن.“ داوایان کرد بچنە ناو ڕەوە بەرازێک لە نزیک شوێنەکەوە. عیسا فەرمانی پێکردن کە پیاوەکە بەجێبهێڵن و بچنە نێو ئاژەڵە پیسەکانەوە. یەکسەرهۆشی پیاوەکە گەڕایەوە و هەموو ڕەوە بەرازەکان لە لێوارەکە ڕایانکرد و چوونە ناو دەریاکە.

لە کۆتاییدا، پیاوەکە ڕزگاری بوو. ئەو زۆر سوپاسگوزار بوو. بەڵام ئەمە تاکە چیرۆکێک نیە لەم بارەیەوە. عیسای مەسیح دەسەڵاتێکی بێ ئەندازەی بەسەر ڕۆحە خراپەکاندا هەبوو. بۆ هەر شوێنیک بڕۆشتایە، ئەو خەڵکانەی ڕزگار دەکرد کە جنۆکە چووبونە لەشیان. هەروەها ئەو دەسەڵاتی بەشوێنکەوتوانی دا کە بەسەر شەیتاندا زاڵ بن:

ئەوەتا دەسەڵاتم پێتان داوە، بەسەر هێزی دوژمنەوە، وە هیچ شتێکیش زیانتان پێناگەیەنێت. بەڵام بەم شتە دڵخۆش مەبن، کە ڕۆحەکان ملکەچی ئێوەن، بەڵکو دڵخۆش بن چونکە ناوەکانتان لە ئاسمان نووسراون (لە کتێبی ئینجیل، لوقا ١٠: ١٩-٢٠).

کاتێک شوێن عیسای مەسیح دەکەوین، سەلامەتی لەم ژیانە و دڵنیایی لە ژیانی داهاتوومان دەست دەکەوێ! با سەیری سێ هەنگاو بکەین بۆ دۆزینەوەی ڕزگاری لە ڕۆحە خراپەکان.

هەنگاوی یەکەم: داوای هێزی ناوی عیسا مەسیح بکە

هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە بە ناوی عیسا مەسیحەوە داوای پاراستن لە خودا بکەین. ئێمە بە خۆمان بێدەسەڵاتین. بەڵام کاتێک ناوی عیسای مەسیح بەسەر ژیانماندا ڕادەگەیەنین، ڕۆحە خراپەکان بێدەسەڵات دەبن! عیسا سەبارەت بە شوێنکەوتووانی فەرموویەتی: ”ئەوان بە ناوی من ڕۆحە پیسەکان دەردەکەن“ (ئینجیلی مەرقۆس ١٦: ١٧).

ئەگەر بە هەموو دڵتەوە باوەڕت بەوە هەبێت کە عیسای مەسیح ئازادت دەکات، ئەوا ئەو ڕزگارت دەکات! بە سادەیی ئەم پاڕانەوەیە لە خودا بکە، ”پەروەردگارە، تکایە بەناوی ئەو کەسەی کە ناردوتە، عیسای مەسیح، لە ڕۆحە خراپەکان ڕزگارم بکە!“

هەنگاوی دووەم: داوای پاک بوونەوەی ناخ و ڕواڵەتت بکە

عیسای مەسیح فێری کردووین کە نابێت هیچ پێگەیەک بدەین بە شەیتان. فەرموویەتی: سەرۆکی ئەم جیهانە وا دێت، هیچ دەسەڵاتێكی بەسەرمندا نیە (ئینجیلی یۆحەنا ٣٠:١٤). ئێمەش دەبێت ژیانمان لە هەموو کاریگەرییە خراپەکان پاک بکەینەوە.

مانای ئەمە چیە کە شەیتان ”هیچ شتێکی لە ئێمەدا نیە“؟ واتە هیچ شتێکی لە دڵ و ماڵەکانماندا نییە کە هی خۆی بێت. دەبێت جادوو و نووشتە خورافیاتەکان فڕێ بدەین. دەبێت خۆمان لە خراپەکارییە گوناهبارەکانی وەک بڵاوکراوەی سێکسی و ماددە هۆشبەرەکان و مەی بەدوور بگرین. ئەگەر ئێمە لە نەریتەکانی قسەکردن لەگەڵ مردووەکان یان نەفرەتکردندا بەشدار بووین، دەبێت دەستبەجێ ئەم چالاکییانە ڕابگرین. بەم شێوەیە ژینگەی دەرەوەمان لە کاریگەرییە شەیتانییەکان پاکدەکەینەوە. پاشان، دەبێت لە خودا بپاڕێینەوە کە لێمان خۆش بێت و لە ناوەوە پاکمان بکاتەوە.

هەنگاوی چوارەم: ژیانت پڕ بکە لە ڕووناکی

دوای ئەوەی عیسای مەسیح تۆی لە هێزی جن ڕزگار کرد، بانگهێشتی بکە بۆ ئەوەی بەرپرسی ژیانت بێت. دڵت بە بەتاڵی جێمەهێڵە. عیسای مەسیح فەرموویەتی،

کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت. ئینجا دەڵێت: ”دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە بەجێمهێشت.“ کاتێک دەگەڕێتەوە دەبینێت چۆڵە و گسکدراوە و ڕێکخراوە. ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت، دەچنەوە نێو مرۆڤەکە و لەناویدا دەژین. ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت (ئینجیلی مەتا ١٢: ٤٣-٤٥).

کاتێک لە جنۆکە پاک بوویتەوە، ژیانت پڕ بکە لە ڕووناکی کتێبی عیسا، کتێبی پیرۆز. عیسای مەسیح وەک ”ڕووناکیەک هاتە نێو جیهان، بۆ ئەوەی هەرکەسێک باوەڕ بە (ئەو) بهێنێت ئەوا لە تاریکیدا نامێنێتەوە“ (ئینجیلی یۆحەنا ١٢: ٤٦). نوسخەیەک لە کتێبی پیرۆزی عیسا بەدەست بهێنە و ڕۆژانە بیخوێنەوە بۆ ئەوەی ڕووناکیەکەی ئەو تاریکی لەناو ببات.

سەلامەتی بۆ داهاتوو

ئێمە نزیک بووینەتەوە لە کۆتایی زەمان کاتێک ڕۆحە پیسەکان لە هەر کاتێك زیاتر چالاکترن. عیسای مەسیح پێشبینی ئەوەی کردووە کە پێش گەڕانەوەی، هێزەکانی خراپەکاری زۆر موعجیزە درۆینە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەوڵی فریودانی باوەڕداران بدەن. بۆ هەندێک کەس جنەکان بە شێوەیەکی ترسناک وەک تارمایی دەردەکەون؛ بۆ ئەوانی تر، وەک فریشتە یان خزمێکی مردوو دەردەکەون. تەنانەت شەیتان خۆی دەهێنێتە سەر کەسایەتی عیسا!

بەڵام نابێت تۆ بە درۆکان فریو بخۆیت. ئەگەر شوێنی عیسای مەسیح بکەویت، دەسەڵاتت پێدەبەخشێت کە بەرگری دژ بە شەیتان بکەیت. هاوڕێی ئازیز، هەر کێشە و گرفتێکت هەیە، بهێڵە با عیسای مەسیح لێتی ڕزگارت بکات.

ئەگەر دەتەوێت شوێنکەوتووی عیسا مەسیح نزا بۆ ڕزگاربوونت لە ڕۆحە خراپەکان بۆ بکات، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لەسەر زانیارییەکانی پشتەوەی ئەم لاپەڕەیە.

.Copyright © 2023 by Sharing Hope Publications
کارەکان‭ ‬دەکرێن‭ ‬چاپ‭ ‬و‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پێ‭ ‬بکرێت‭ ‬بۆ‭ ‬مەبەستی‭ ‬نابازرگانی‭ ‬بەبێ‭ ‬مۆڵەت‭. ‬ئایەتەکان‭ ‬لە‭ ‬کتێبی‭ ‬پیرۆز،‭ ‬کوردی‭ ‬سۆرانی‭ ‬ستاندارد‮*‬‭ ‬وەرگیراوە‭.‬‎‭ ‬مافی‭ ‬چاپکردن‭ ‬پارێزراوە‮)‬٢٠٢٠،٢٠١٦،‭ ‬٢٠١١،١٩٩٨‭ .‬Biblica Inc‭ ‬بە‭ ‬مۆڵەتی‭ ‬لایەنی‭ ‬بڵاوکار‭ ‬بەکار‭ ‬هاتووە‭. ‬هەموو‭ ‬مافەکانی‭ ‬پارێزراوە‭.‬

خۆت تۆمار بکە بۆ هەواڵنامەکانمان

یەکەم کەس بە بۆ ئەوەی بزانێت کەی بڵاوکراوەی نوێ بەردەست دەبێت!

newsletter-cover