
چاونەترسی لە حوکمدان
پوختە
بیرکردنەوە سەبارەت ڕۆژی دادگایی ترس لە دڵی زۆر کەسدا دەنیشێنێت. چۆن دڵنیا بین لەوەی کە بە سەلامەتی بەو ڕۆژە کۆتاییەی لێپێچینەوەدا تێدەپەڕین؟ خودا فەرموویەتی کە پارێزەرێکمان پێدەدات، کەسێک کە شەفاعەتمان بۆ بکات لە بڕیاری دادگایکردنەکە، بەو شێوەیەی کە پارێزەرێک لە دادگایەکی زەمینیدا بەرگری لە دۆسیەکەمان دەکات. ئەم نامیلکەیە ئێمە بەم پارێزەرە دەناسێنێت و فێرمان دەکات چۆن دڵنیا ببینەوە کاتێک بیر لە بڕیاردانی دادگایی داهاتوو دەکەینەوە.
جۆر
Tract
بڵاوکەرەوە
Sharing Hope Publications
بەردەستە لە
43 زمانەکان
لاپەڕەکان
6
بەیانییەک، ژووری هۆتێلەکەمم بەجێهێشت بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ بکەم. دواکەوتم بۆیە بە خێرایی ئۆتۆمبێلم لێخوڕی و خێراتر لەوەی کە سنووری خێرایی ڕێگەی پێدراو بوو. لە نیوەی ڕێگادا بۆ شوێنی مەبەست، پۆلیسێک وەستاندمی و پێی وتم دەبێت بچمە بنکەی پۆلیس! زۆر هەستم بە شڵەژاوی و بێ چارەیی کرد چونکە دەمزانی کە تاوانبارم.
دوای ئەوەی ئەفسەری پۆلیس فایلێکی دۆسیەی بۆ کردمەوە، بۆ ئەوەی ببردرێمە دادگایەک نزیک ئەوێ. لەوێ، بەڕێکەوت هاوڕێیەکم بینی کە وەک پارێزەر کاری دەکرد. سەری سوڕما کە منی بینی. کاتێک بارودۆخی خۆمم بۆ ڕوون کردەوە، وتی، ”خەمت نەبێت. من دۆسیەکەت چارەسەر دەکەم.“ زۆر دڵ خۆش بووم. هاوڕێکەی خۆم دەبێتە داکۆکیکارم!
چونکە هاوڕێکەم هەڵسا بە داکۆکی کردن لە بری من، بۆیە دادوەرەکە کەمترین غەرامەی کردم. بە ستایشی خودا دادگاکەم بەجێهێشت.
بەڕاستی ناخۆشە لەبەردەم دادوەرێکی زەمینیدا بوەستیت. بەڵام هیچ نییە بە بەراورد بەوەی کە بوەستی لەبەردەم خودادا لە ڕۆژە مەزنەکەی لێپێچینەوە کە چۆن دەبێت. ئەگەر ئەم ڕۆژە بەیانی بێت، ئایا تۆ ئامادەیت؟
ئامادەکاری بۆ حوکمدان.
هەندێک کەس بە هەڵوێستێکی ئاسایی وەڵامی حوکمدانی داهاتوو دەدەنەوە. مەی دەخۆنەوە، جگەرە دەکێشن، قومار دەکەن، دەچنە یانە شەوانەکان و سەیری ڤیدیۆی خراپ دەکەن. لەوانەیە بزانن کە ئەم شتانە لە کتێبی تۆماردا دەنووسرێن، بەڵام بە فریودانەکانی شەیتان گیریان خواردووە. ئەوان گرنگی بەمە نادەن.
کەسانی تر بە ترسێکی زۆرەوە وەڵام دەدەنەوە. ئەوان ناوێرن یەک نزاش لەکیس خۆیان بدەن. ئەوان زۆر بیر لە سزاکانی گۆڕ یان ئاگری دۆزەخ دەکەنەوە، کە ئەمەش وای کردووە خۆشەویستی و میرەبانی خودایان لە بیر بچێتەوە.
بەڵام هەروەک چۆن لە دادگای یاسادا پارێزەرێکم هەبوو، خودا پارێزەرێکی دابین کردووە کە یارمەتیدەرمان بێت لە تێپەڕاندنی بڕیارەی حوکمدانەکە. پێویست ناکات تۆ تەنها بیت!
ئایا کێ داکۆکیکاری ئێمەیە؟
بیرۆکەی داکۆکیکار شتێکی نوێ نیە. ساڵانە هەزاران حاجی سەردانی مەزارگەکانی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا دەکەن. زۆر کەس لە سەر گۆڕی پێشەوا ئاینیە گەورەکان نزا دەکەن، باوەڕیان وایە کە لە بری ئەوان داکۆکاریان لێدەکات.
ئەمە شتێکی باشە کە ڕێز لەم پێشەوا ئاینیە گەورانە بگرین، بەڵام نزاکردن یان داوای شەفاعەتیان لێبکرێت تەواو حەرامە. ئەوان مردوون و هیچ شتێکیان پێ ناکرێت بۆ ئێوە. تەنانەت پێغەمبەرانیش لە نێو گۆڕەکانیانن، چاوەروانی ڕۆژی زیندووبوونەوەن.
هەرچەندە حەرامە داوا لە مردووەکان بکەین شەفاعەتمان بۆ بکەن، بەڵام خودی بیرۆکەی شەفاعەت دروستە. بەڵام شەفاعەتی کێ لای خودا قبوڵکراوە. دەبێت کەسێک بێت کە
١. زیندوو بێت (چونکە مردووەکان ناتوانن لە بری ئێمە قسە بکەن).
٢. بێتاوان بێت (لەبەرئەوەی ئەگەر کەسێک لە لایەن یاساوە مەحکوم کرابێت ناتوانێ ببێتە داکۆکیکاری کەسێکی تر).
ئایا کێ دەتوانێت ئەم خاسیەتانە بە جێ بهێنێت؟ کەسی تر نییە جگە لە عیسای مەسیحی خۆشەویست، ئەو کەسەی لە ئاسمان زیندووە و بە تەواوی پاکە.
بیر لەوە بکەرەوە، ئایا کەسێکی تر هەیە کە بتوانێت بانگەشەی بێ گوناهی بکات؟ پێغەمبەر ئادەم میوە قەدەغە کراوەکەی خوارد، نوح بە خواردنەوەی مەی سەرخۆش بوو، ئیبراهیم درۆی کردووە. موسا پیاوێکی کوشت، داود ژنی پیاوێکی تری بۆخۆی برد و دزی. هیچ پێغەمبەرێک نادۆزیتەوە کە هەرگیز هەڵەیەکی نەکردبێت یان هەرگیز داوای لێخۆشبوونی نەکردبێت.
بەڵام عیسای مەسیح هەرگیز هیچ گوناهێکی نەکردووە. ئەو خۆی بانگەشەی کردووە: ”ئەوەی ناردوومی لەگەڵمدایە و بە تەنها بەجێی نەهێشتووم، چونکە هەمیشە ئەوە دەکەم کە جێی ڕەزامەندی ئەوە“ (ئینجیلی یۆحەنا ٨: ٢٩).
ڕووبەڕووبوونەوەی لێپرسینەوە و دادگەکردن بە ئاشتی.
عیسای مەسیح لە ئاسمان زیندووە و بە تەواوی بێ گوناهە. ئەو ئامادەیە داکۆکی لە من و تۆ بکات. وە ئەو زۆر بە زوویی دەگەڕێتەوە.
ئەگەر بۆ جاری دووەم بگەڕێتەوە، ئەمە مانای ئەوەیە عیسای مەسیح کۆتا پێغەمبەرە. بەڵێ، وە زیاتر لە پێغەمبەرێک، ئەو پارێزەر و مامۆستا و ئاشتیمانە لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا. ئەو بە ئێمەی فەرمووە، ”ڕاستی ڕاستیتان پێدەڵیم ئەگەر یەکێک گوێڕایەڵی ووشەکانم بێت هەرگیز مردن نابینێت“ (ئینجیلی يوحنا ٥١:٨).
عیسا نەمردوە؛ بەڵکو ئەو زیندووە! وە ئێستاش کۆمەڵگاکەی لەسەر زەوی بنیات دەنێت. هەندێک جار بە دەرکەوتنی لە خەودا وەک پیاوێک بە جل و بەرگی سپی یان بە پێدانی موعجیزە کاتێک کە بە ناوی ئەوەوە لە خودا دەپاڕێینەوە، خەڵک بانگهێشتی کۆمەڵگاکەی دەکات.
ئایا دەتانەوێت ڕۆژی لێپرسینەوە بە ئاشتی بەڕی بکەن؟ دان بە باوەڕەکەتدا بنێ بە عیسای مەسیح. بۆچی دەبێت متمانەمان بەو کەسانە ببەخشین کە مردوون و نازانن لە ڕۆژی لێپرسینەوەکەدا چۆن دەبن؟ عیسا دڵنیایە لە شوێنی خۆی لە ئاسمان. وەکو هاوڕێ پارێزەرەکەم لە ژووری دادگا، ئەو یارمەتیمان دەدات.
لەوانەیە بپرسی کە ئایا شتێکی وا ناوازە دەکرێ ڕاست بێت. عیسای مەسیح فەرمویەتی: ”ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داواکرد ئەوا دەیکەم“ (ئینجیلی یۆحەنا ١٤:١٤). تاقیکردنەوەیەک بکە بۆ ئەوەی بزانیت ئەوەی من پێت دەڵێم ڕاستە یان نا. ئەگەر عیسا ئەوەندە بەهێزە کە بتوانێت لە ئێستادا ڕووبەڕووی حاڵەتە فریاگوزاریەکانی ژیان ببێتەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت متمانەی پێ بکرێت کە ببێتە داکۆکیکارمان. بە دڵێکی دڵسۆزەوە لە خودا بپاڕێنەوە بە ناوی عیسا دواتر بزانە چی ڕوودەدات. دەتوانی بەم شێوەیە نزا بکەی:
ئای پەروەردگار، حەز دەکەم بزانم ئایا بەڕاستی عیسا ئەو کەسەیە کە تۆ دەستنیشانت کردووە بۆ ئەوەی ببێتە داکۆکیکارمان لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا. ئەگەر ڕاستە تکایە وەڵامی نزاکانم بدەرەوە بۆ (داواکاری خۆت لێرە بنووسە). من داوای ئەوە دەکەم بە ناوی عیسای مەسیح. ئامین.
ئەگەر حەز دەکەی زیاتر بزانیت دەربارەی چۆنیەتی شوێنکەوتنی عیسای مەسیح، پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگەی زانیاریەکانی پشتەوەی ئەم پەڕەیە.
.Copyright © 2023 by Sharing Hope Publicationsکارەکان دەکرێن چاپ و هاوبەشی پێ بکرێت بۆ مەبەستی نابازرگانی بەبێ مۆڵەت. ئایەتەکان لە کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندارد™ وەرگیراوە. مافی چاپکردن پارێزراوە©٢٠٢٠،٢٠١٦، ٢٠١١،١٩٩٨ .Biblica Inc بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکار هاتووە. هەموو مافەکانی پارێزراوە.
خۆت تۆمار بکە بۆ هەواڵنامەکانمان
یەکەم کەس بە بۆ ئەوەی بزانێت کەی بڵاوکراوەی نوێ بەردەست دەبێت!

گوێگرانت بدۆزەرەوە
بڵاوکراوە تایبەتەکان
© 2023 Sharing Hope Publications