بانگهێشتنامەیەکی کۆچکردن

بانگهێشتنامەیەکی کۆچکردن

پوختە

ئایا تامەزرۆی شوێنێکی باشتری؟ شوێنێكی پارێزراو و سەلامەت و ئارام؟ ئێمە تامەزرۆی شتێکین کە ئەم دونیایە ناتوانێت دابینی بکات چونکە هەریەکێک لە ئێمە بۆ بەهەشت دروست بووینە. عیسای مەسیح پێشتر چووەتە ئەوێ. ئەو ڕێگاکە دەزانێت وە لە ڕاستیدا خۆی بە ''رێگا''کە ناودەبات! ئەم نامیلکەیە باس لە ڕاستییە گرنگەکان دەکات دەربارەی عیسا کە یارمەتیدەرمانە بۆ ئامادەبوون لە نیشتەجێبوون لە بەهەشتدا.

دابەزاندن

عەبدولمالیک پیرە پیاوێکی ماندوو بوو. دوای لەدەستدانی ژن و منداڵەکانی، بۆ دەربازبوون لە دەستی داعش، لە عێڕاق ڕایکرد ئەو بە تەنیا لە ئوردن وەک پەنابەرێک ژیا.

بەڵام ڕۆشنایی هیوایەک هەبوو. ئەو ئامۆزایەکی هەبوو لە کەنەدا دەژیا کە پێشنیاری بۆ کرد یارمەتی بدات بۆ بەدەستهێنانی کارێک. بە دڵشادیەوە داوای ڤیزەی کرد و دەستی کرد بە خەون بینین بە ژیانێکی ئاسانترەوە. لە کۆتاییدا، دوای چەند ساڵێک لە چاوەڕوانی، ڕێگەی چوون بۆ نێو وڵاتی کەنەدای پێبەخشرا. عەبدولمالیک زۆر دڵشاد بوو.

بەڵام خۆشیەکەی تەمەنی کورت بوو. دوای گەیشتنی بە کەنەدا، بۆی دەرکەوت کە ژیانی دوای کۆچکردن ئاسان نییە. کارەکەی وای لێکردبوو کە بە درێژایی ڕۆژ لەسەر پێەکانی بوەستێت. دراوسێکانی دەنگیان بەرز بوو. گواستنەوەی گشتی ئاسان نەبوو بۆ تێگەیشتن وە زمانی ئینگلیزیش ئاسان نەبوو!

عەبدولمالیک هەمیشە خەونی ئەوە بوو کە بچێتە شوێنێکی باشتر، بەڵام کاتێک گەیشت، بۆی دەرکەوت کە دڵی هێشتا ئازاری هەیە. ئەو دەیپرسی و دەیویست بزانیت ئاخۆ شوێنێک هەیە لەم سەر زەویەدا کە بتوانێ تیایدا ئاواتەکانی بە دی بهێنێت یان دەبێت چاوەڕەێی خودی بەهەشت بیت.

کۆچکردن بۆ ئاسمان

ئایا تا وەکو ئێستا هەستێکی وەکو عەبدولمالیکت هەبووە؟ ئەم ئارەزووە بۆ شوێنێکی باشتر لە دڵی مرۆڤدا چەسپاوە و تەنیا بە چوونە ناو ئاسمان کە ماڵی ڕاستەقینەی ئێمەیە، بەدی دەهێنرێت. وە خواستێکە کە بەم زووانە دەستەبەر دەبێت! نیشانەکانی قیامەت لەبەردەم چاوماندا ڕوودەدەن وە ئەم جیهانە بە خێرایی کۆتایی دێت.

بۆ چەندین سەدە، کتێبە ئاینییەکانی جولەکەکان و مەسیحییەکان و موسڵمانان هەموویان پێشبینی کۆتایی ئەم جیهانیان کردووە، ئەم کۆتایەی کاتێک لەم جیهانەوە ”کۆچ دەکەین“ بۆ نێو جیهانێکی تر. هەر سێ ئاینەکە ئاماژە بە کەسایەتی مەسیح دەکەن کە بەرپرسیار دەبێت لە لوتکەی ئەم ڕووداوە کۆتاییانە.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم مەسیحە لە ئاینی مەسیحیەت و ئیسلامدا کەسیکی تر نییە جگە لە عیسای مەسیح. ئەو کاتەی لە فەلەستین ژیاوە مەسیح بووە، بەڵام لە ٢٠٠٠ ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا لە ئاسمان دەژیت. ئەو دواجار لە ڕۆژی قیامەتدا دەگەڕێتەوە.

گەڕانەوەی عیسای مەسیح بە شێوەیەکی بەرچاو لە کتێبی پیرۆزدا ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام موسوڵمانانیش باوەڕیان وایە کە مەسیح دەگەڕێتەوە، چونکە لە قورئاندا هاتووە: ”به‌ڕاستی له دایکبوونی عیسا، به‌بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست“ (الزخرف٤٣:٦١).

هەروەک چۆن ئەفسەری کۆچبەری ڕێنمایی گرنگ دەدات لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنانی ڤیزا، عیسا مەسیح بانگهێشتمان دەکات کە گرنگی بە نیشانەکەی بدەین بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاست بۆ ئاسمان بزانین.

ئایا عیسا فەرموویەتی ئاسمان چۆنە؟

لە ئینجیلی پیرۆزدا هاتووە کە عیسا دەفەرموێت: ”من دەچم تاکو شوێنتان بۆ ئامادە بکەم. جا کە ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئامادەکردن، دێمەوە و دەتانبەمە لای خۆم، تاکو ئێوەش لەو شوێنە بن کە من لێی دەبم“ (ئینجیلی یۆحەنا ١٤: ٢-٣). عیسای مەسیح دەفەرمووێت کە دەتوانێت بمانبات بۆ ئاسمان!

هەروەها چەند وردەکارییەکی دلبەری ئەو شوێنەکەی ئاشکرا کرد. ئەو فەرموویەتی کە:

  • ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن (ئاشکراکردن ٢١: ٤).

  • ئێمە ماڵی جوانمان دەبێت (یۆحەنا٢:١٤).

  • ژن و پیاو کەرامەت و مافی یەکسانیان دەبێت (گەلاتیا ٣: ٢٨).

  • پڕە لە ڕووناکی و ڕاستودروستی و دڵخۆشی (ئاشکراکردن ٢١: ٢١- ٢٥).

بەڕاستی ئەمە ئەو شوێنەیە کە دڵمان بۆی تامەزرۆیە!

بۆچی عیسای مەسیح بۆ جاری دووەم دەگەڕێتەوە؟

بەڵام خودا چەندین پێغەمبەر و نێردرای پیرۆزی ناردووە. بۆچی تەنها عیسای مەسیح هەڵبژێردراوە کە جاری دووەم بگەڕێتەوە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بە هەمان نموونەی کۆچ کردنەکە ئاسانە. چونکە وەرگرتنی ڤیزە ئاسان نییە، زۆر کەس پارێزەری کۆچبەری بەکرێ دەگرن، کە ڕێگاکە دەزانێت. ئەگەر ڕێبەرێکمان هەبێت، دەتوانین متمانەمان پێی هەبێت کە یارمەتیمان بدات.

بە هەمان شێوە عیسای مەسیح تاکە کەسە کە بۆ جاری دووەم دەردەکەوێت چونکە ڕێگای ئاسمان دەزانێت و دەتوانێت بەرەو ئەوێ بمانبات. ئەو خۆی فەرموویەتی، ”منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان“ (یۆحەنا ١٤: ٦).

هەموو ئەو پێغەمبەر و نێردراوانەی کە خودا ناردونی هەڵەیان کردووە وە پێویست بووە کە داوای لێخۆشبوون بکەن. بەڵام عیسای مەسیح هەڵەی نەکردووە. ئەو لە ماوەی ئەو ٣٣ ساڵەی کە لەسەر زەوی ژیا، بێ گوناهە بوو. هەر ئەمەش وایکرد یەکسەر ببردرێتە ئاسمان.

دەبێت لە عیسای مەسیحەوە فێربین کە تاکە لە بێ تاوانی، چۆن مەرجەکانی چوونە نێو ئاسمان بەدی بهێنین. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین بە تەواوی ئەرێنی بین لە دەستڕاگەیشتن. سوپاس بۆ خوا دەتوانین لە کتێبەکەیەوە فێربین کە کتێبی پیرۆزە.

ئامادەکاریی بۆ گەڕانەوەی عیسای مەسیح

ئایا مایەی دڵخۆشی نییە کە بتوانیت دڵنیا بیت لە کۆچکردنت بۆ شوێنێکی باشتر؟ بانگهێشت کراویت کە ببیتە هاوڵاتی شانشینی شکۆداری خودا لە ئاسماندا! بەم زووانە عیسای مەسیح دێت بۆ ئەوەی هەموومان ببات بۆ ئەو شوێنە خۆشە.

ئایا شیاوە شوێنی مرۆڤگەلێک کەوتبیت کە نازانن لە ڕۆژی دواییدا چییان بەسەر دێت؟ لەگەڵ عیسای مەسیح، پێویست بە گوومان ناکات. داوا لە خودا بکە کە ڕێبەرایەتیت بکات لەسەر ڕێگای ڕاست و دروستی عیسای مەسیح. دەتوانیت بەم شێوەیە پاڕانەوە ئەنجام بدەن:

ئەی پەروەردگار، دڵم تامەزرۆی شوێنێکی باشترە. تکایە من و ئازیزانم لە سەختیەکانی ئەم جیهانە ڕزگار بکە. باوەڕم وایە کە کاتمان زۆر نەماوە. تکایە ڕێنماییم بکە بۆ ئەوەی بچمە ئەو شوێنە ناوازەی کە بۆت ئامادە کردووم. ئامین.

ئەگەر حەز دەکەیت کە نووسخەیەکی دروستی ئینجیل بەدەست بهێنیتت، ئەوا تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بە زانیاریەکانی پشتەوەی ئەم لاپەڕەیە.

وەرگێڕانی قورئانی بە کوردی لە لایەن، مامۆستا محمد مەلا ساڵح بامۆکی.

.Copyright © 2023 by Sharing Hope Publications
کارەکان‭ ‬دەکرێن‭ ‬چاپ‭ ‬و‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پێ‭ ‬بکرێت‭ ‬بۆ‭ ‬مەبەستی‭ ‬نابازرگانی‭ ‬بەبێ‭ ‬مۆڵەت‭. ‬ئایەتەکان‭ ‬لە‭ ‬کتێبی‭ ‬پیرۆز،‭ ‬کوردی‭ ‬سۆرانی‭ ‬ستاندارد‮*‬‭ ‬وەرگیراوە‭.‬‎‭ ‬مافی‭ ‬چاپکردن‭ ‬پارێزراوە‮)‬٢٠٢٠،٢٠١٦،‭ ‬٢٠١١،١٩٩٨‭ .‬Biblica Inc‭ ‬بە‭ ‬مۆڵەتی‭ ‬لایەنی‭ ‬بڵاوکار‭ ‬بەکار‭ ‬هاتووە‭. ‬هەموو‭ ‬مافەکانی‭ ‬پارێزراوە‭.‬

خۆت تۆمار بکە بۆ هەواڵنامەکانمان

یەکەم کەس بە بۆ ئەوەی بزانێت کەی بڵاوکراوەی نوێ بەردەست دەبێت!

newsletter-cover